سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حیزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق دەکات

رۆژی دووشەممە 20ی ئایاری 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حیزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق بە سەرۆکایەتی دکتۆر خالد ئەسەدی جێگری سکرتێری گشتی حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی سەقامگیری و تەبایی ئاڵۆگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی هەڕەشە و ئالنگارییەکان و پێویستی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکان و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی نێوان پێکهاتە و لایەنە عێراقییەکان کرایەوە.

Back to top button