سەرۆک بارزانی لە چاو و دڵی ملیۆنان کورددایە
مستەفا ئۆزجەلیک، سەرۆکی گشتی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان پەیوەست بە پهیوهندی سەرۆک بارزانی به ریزهكانی هێزی پێشمهرگهوه دەڵێت، سەرۆک بارزانی 62 ساڵە پێشمەرگەیە و سەلماندی کە وەک جەنگاوەرێک بەس نییە، هەروەها لە سیاسەتدا، لە بەڕێوەبردنی حیزب و نیشتیمان، لە دیپلۆماسیدا، بە هاوئاهەنگی و دووربینی و زانست و سەبر و خۆڕاگری و دڵسۆزی و خۆبەخشی و خۆنەویستی خۆی، لە چاو و دڵی ملیۆنان کورددایە.
مستەفا ئۆزجەلیک سەرۆکی گشتی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان رایگەیاند، جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی 62 ساڵە پێشمەرگەیە، بەڵام بیر و باوەڕ و کەسایەتی سەرۆک بارزانی لە قوتابخانەی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانیدا چێندراوە، بە فەلسەفە و کولتوور و مەعریفەی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی، بە هەست و هۆشیارییەکی نەتەوەیی. سەرۆک مەسعود بارزانی بە درێژایی تەمەنی سەلماندی کە هەم پێشمەرگەیە، هەم فەرماندەیە، هەم سەرکردەیە لە شەڕدا.
ئۆزجەلیک گوتیشی، سەرۆک بارزانی تەنها لە خەباتی چەکداریدا نییە، بەڵکو لە هەموو رووەکانی ژیان و کاردا پێشمەرگەیە، فەرماندەیە، سەرکردەیە. جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی 62 ساڵە سەلماندی کە وەک جەنگاوەرێک بەس نییە، هەروەها لە سیاسەتدا، لە بەڕێوەبردنی حیزب و نیشتیمان، لە دیپلۆماسیدا، بە هاوئاهەنگی و دووربینی و زانست و سەبر و خۆڕاگری و دڵسۆزی و خۆبەخشی و خۆنەویستی خۆی، هەم پێشمەرگەیە، هەم فەرماندەیە، هەم سەرکردەیە. سەرۆک مەسعود بارزانی، لەم 62 ساڵەی پێشمەرگایەتی خۆیدا، چەندین جار رووبەڕووی مەرگ بووەتەوە. هەرچەندە فەرماندەی شەڕ بووە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک جیاوازی لە نێوان خۆی و پێشمەرگەدا نەدەکرد. وەک پێشمەرگەیەکی راستەقینە، لەسەر بەرد نووستووە، جێگەی خۆی لە شەڕدا گرتووە.
ئەوەشی زیاد کرد: “زیاتر لەوەش، سەرۆک بارزانی مەرجەعی نەتەوەیی، مرۆیی، کۆمەڵایەتییە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان و هەموو کوردانی جیهان.
جەختیشیکردەوە، سەرۆک بارزانی پێویستییەکی هاوبەشە بۆ بەستنەوەی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و تائیفی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان. هاوکات لە عێراقیشدا، هاوسەنگی نێوان کورد، عەرەب، ئاشووری-کلدانی، تورکمان؛ دەپارێزێت هاوسەنگی لە نێوان هەموو ئایین و مەزهەبەکاندا دروست دەکات.
مستەفا ئۆزجەلیک روونیشی کردەوە، سەرەتا پێویستە هەموو سەرکردە و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەموو سیاسەتمەدارانی کورد، هەموو خەڵکی کوردستان بە روونی ئەم رۆڵ و تایبەتمەندیانەی سەرۆک مەسعود بارزانی ببینن بۆ ئەوەی باشتر لە گرنگی و رۆڵ و بەهاکەی تێبگەین.
گوتیشی: “ئەمڕۆ بارگرانی ماڵباتی بارزانی، پارتی دیموکراتی کوردستان، خەڵکی باشووری کوردستان بەس نییە، هەروەها بارگرانیی هەر چوار پارچەی کوردستان و کوردانی جیهانیش لەسەر شانی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانییە، ئەمە وەهم نییە، بەڵکو واقیعێکە”.
ئۆزجەلیک ئەوەیشی بە بیر هێنایەوە، کاتێک پێشمەرگەی کوردستان، بۆ یارمەتیدانی خوشک و براکانی لە رۆژئاوای کوردستان، لە هەولێر، زاخۆ، لە رێگای سیلۆپی، ماردین، پیرسوسەوە گەیشتنە کۆبانی، سەدان هەزار کوردی باکووری کوردستان بە دڵ و گیان پێشوازییان لە پێشمەرگەی کوردستان کرد و لە باوەشیان گرت، رێزیان گرت و خۆشیان دەویست، لە جەوهەردا رێز لە خاوەن و ئەندازیار و سەرکردەی ئەم رێپێوانە گیرا، واتە بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، هەموو کوردێکی دڵسۆز هیچ گومانێکی لەو بارەیەوە نییە. کەس ناتوانێت ئەم راستییە بشارێتەوە، ئەم راستییە لە لاپەڕەکانی مێژوودا تۆمار کراوە.