بە ئامادەبوونی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی دیداری شانەدەر (shanidar platform) بەڕێوەچوو

راگەیاندنی نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024، لە ئەشکەوتی شانەدەر لە دەڤەری بارزان، بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی بەشداری لە دیداری شانەدەر (shanidar platform)کرد، کە لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکخرابوو.”

ئاماژە بەوەش دراوە، کە لە دیدارەکە هەریەکە لە بەڕێزان رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، حەمە سەعید حەسەن وەزیری رۆشنبیری و ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و فەریق سیهاد بارزانی و ژمارەیەک لە کونسولی ووڵاتان و بەرپرسانی حکومی و حیزبی و سەربازی و میوانانی بیانی و نێوخۆیی بەشداربوون.”

نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی روونیشیکردووەتەوە، “لە دیدارەکەدا توێژەرانی بواری شوێنەوارزانی کە لە لایەن پرۆفیسۆر گرایم بارکەر لە زانکۆی کامبریجەوە سەرپەرشتی کراون تیشکیان خستووەتە سەر ئەنجامە نوێیەکانی ئەشکەوتی شانەدەر و چۆنیەتی دۆزینەوەی ئێسکەپەیکەری مرۆڤە نیاندەرتاڵییەکان و ئەو ئافرەتەی کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ 75 هەزار ساڵ بەر لە ئێستا کە لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە، ناونراوە شانەدەر Z.”

 

Back to top button