بایدن باری نائاسایی بۆ ساڵێكی تر لە عێراق درێژ كردەوە
سهرۆكی ئهمریكا جۆ بایدن لە نامەیەكدا كە ئاراستەی كۆنگرێسی ئەمریكای كردووە و كۆشكی سپی بڵاوی كردووەتەوە، باری نائاسایی عێراق بۆ ساڵێكی دیكه درێژ دەکاتەوە.
لە نامەیەكدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا كە ئاراستەی كۆنگرێسی وڵاتەکەی كردووە و كۆشكی سپی بڵاوی كردووەتەوە، بەربەستەكانی بەردەم ئاوەدانكردنەوەی رێكوپێكی عێراق و گەڕاندنەوە و پاراستنی ئارامی و ئاسایش و پەرەپێدانی دامەزراوە سیاسیی و ئیداریی و ئابوورییەكانی عێراق هێشتا هەڕەشە پێكدەهێنن بۆ ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی عێراق و بۆ ئەمریكایش بەهەمان شێوە.
هەروەها لە نامەكەدا بایدن هاتووە،” باری نائاسایی نیشتمانی بۆ سەقامگیری عێراق لە دوای 22ی ئایاری 2024، بۆ ماوەی ساڵێكی تریش بەردەوام دەبێت.