لەبارەی کورسی پێکهاتەکان بڕیار درا
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیێنێت : لەبارەی کورسی پێکهاتەکان بڕیار درا پێنج کورسییان بۆ تەرخان بکرێت.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان، کە سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقە؛ لە چوارچێوەی 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان، پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخان دەکرێن، بەم شێوەیە: لە هەولێر دوو، سلێمانی دوو و لە دهۆکیش یەک کورسی.