له‌ سعوودیه‌ دانانی زمانی کوردی بۆ حاجیان ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

سعوودیە بە فەرمی بڕیاریدا به‌ مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له‌ حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ڕی سعوودیه‌ تابلۆی رێنمایی به‌ زمانی كوردی زیاد بکات و خستیە واری جێ به‌جێكردنه‌وه‌.

دانانی زمانی کوردی لە سعوودیە به‌ هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوای به‌شداریكردنی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان، شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، بوو کە له‌ كۆنفرانسی جه‌دده‌ بۆ خزمه‌تگوزاری حه‌ج و عومڕه‌ له‌ میانه‌ی بەشداریکردنی پێشنیازی زیادكردنی زمانی كوردی له‌ شوێنه‌ فه‌رمییه‌كان بۆ وه‌زیری حه‌ج و ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ گفتوگۆی به‌رهه‌مدار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كرا.

هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ مه‌به‌ستی كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازانه‌ وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومڕه‌ی سعوودیه‌ و داوای كردووه‌ كه‌ به‌ زووترین كات تابلۆكانی ده‌روازه‌ی سنووری عه‌ڕعه‌ڕ به‌ زمانی كوردی بۆیان ره‌وانه‌ بكرێت بۆ پێشوازیكردنی حاجیان دابنرێت كه‌ ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مێژوودا زمانی كوردی له‌ سعوودیه‌ له‌ شوێنه‌ فه‌رمییه‌كان دابنرێت هاوشێوه‌ی زمانه‌كانی دیكه‌ی.

حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند :” ئه‌مه‌ یه‌كه‌م قوناغی به‌فه‌رمی كردنی زمانی كوردییه‌ له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ و له‌ داهاتوودا چه‌ندین رێنمایی و ماڵپه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومڕه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ بواری حه‌ج و عومڕه‌ هه‌وڵه‌كان چڕ ده‌كرێته‌وه‌ بۆ زیادكردنی زمانی كوردی له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ به‌ 16 زمانی جیاجیا رێنمایی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و به‌ دانانی زمانی كوردیش ده‌بێته‌ حه‌ڤده‌هه‌مین زمان كه‌ له‌ سعوودیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاری له‌سه‌ر بكرێت كه‌ ئه‌مه‌یش به‌ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌كات كه‌ رێنماییه‌كان و نامیلكه‌ و تابلۆكان زمانی كوردییان بۆ زیاد بكرێت .

Back to top button