دوو تۆمەتبار کە بازرگانییان بەحەبی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیر کران

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند :” دوو تۆ*مەتبار دەستگیرکران و بڕی(٨٥٠ شیت واتا ٨٥٠٠ دەنک) حەبی هۆ*شبەر لەجۆری تراما*دۆڵ دەستی بەسەرداگیرا .

راشیگەیاندووە:” لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆ*شبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە رێکەوتی ٢١ـی٥ـی٢٠٢٤ تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆ*مەتبار کە بازرگانییان بەحەبی هۆ*شبەرەوە دەکرد دە*ستگیر بکەن و هاوکات بڕی (٨٥٠ شیت) حەبی تراما*دۆڵ لەشارۆچکەی خەبات دەستی بەسەرداگیرا .

ئەوەش خراوەتەروو:” لە ئێستادا هەردوو تۆ*مەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆ*شبەرەکان راگیراون و لەژێر لێکۆلینەوە دان بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوەی دەستخستنی ئەم جۆرە حەبە .

Back to top button