لە عێراق 50 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و لە کوردستانیش 2 حاڵەت تۆمارکراون

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد:” لە عێراق 50 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و لە کوردستانیش 2 حاڵەت تۆمارکراون.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،” هاوشێوەی هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا، ئامادەکاریی دەکەین بۆ خۆ پارێزیی و کۆنترۆڵکردنیی نەخۆشییە گوازراوەکان، پێش سەرهەڵدان و پەیدابوونی نەخۆشییەکە کۆنترۆڵکردنەکەی زۆر گرنگە، نەخۆشی تای خوێنبەربوون، کە ئەمەیان بۆ ئێمە جێگەی مەترسییە و بایەخی زۆری پێ دەدرێت، چونکە رێژەی مردن و پەککەوتن زۆر زۆرە.

گوتیشی:” ئەم نەخۆشییە لە عێراقدا هەیە و یەکەمین حاڵەتیش لە هەرێمی کوردستان دوێنێ دەستنیشان کرا، لە عێراقیش 50 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون هەیە کە 8 یان مردوون، لە کوردستان دوو حاڵەت تۆمارکراون و یەکێکیان مردووە”.

Back to top button