راگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە
دوو تۆمەتبار دەستگ*یرکران و بڕی(٢٠ کیلۆ) ماددەی هۆشـ*بەریش لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا .
لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبە*رەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە ڕێکەوتی ٢٢ـی٥ـی٢٠٢٤ تیمێکی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان لەچالاکیەکدا توانییان دوو تۆمەتبار کە کاری بازرگانییان بەماددەی هۆشب*ەرەوە دەکرد دەستگیربکەن ، هاوکات لەم چاڵاکیەشدا بڕی (٢٠ کیلۆ) ماددەی هۆش*بەر لەجۆری کریس*تاڵ لەناو شاری هەولێر دەستی بەسەردا گیرا.
لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆش*بەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لەژێر لێکۆلینەوەدان .
جێی ئاماژە پێدانە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاکو ٣٠ـی ٤ـی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان و تەواوی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش توانیوویانە ( ) تۆمەتبار دەستگیربکەن، لەو ژمارەیە ( ) یان لە کاری بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەرەوە گڵاون ، سەرجەمی ئەم تۆمەتبارانە دۆسیەکانیان لەدادگەن بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشب*ەرەکان
٢٣ـی ٥ـی ٢٠٢٤
#Xwakurk #خواکوڕك