ئازاد كووره‌چی: لە سلێمانی هیچ توركمانێك نییە، نازانین كێ بە ناوی توركمانەوە خۆی بەربژێر دەكات
سه‌رۆكی لیستی میلله‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، کۆتا بڕیاری دابه‌شكردنی كورسی پێكهاته‌كان سیاسییه و دەڵێت، لە سلێمانی هیچ توركمانێك نییە، ”تەنیا ژمارەیەكی كەمی توركمان لە ناحیەیەكی سنووری كفری هەن كە رەنگە زۆربەیان بەهۆی ئەوەی مامەڵەی ماددەی 140یان كردووە، كارتی دەنگدانیان گواسترابێتەوە، كەواتە كێ خۆی بەربژێر دەكات؟“
ئازاد كووره‌چی، سەرۆکی لیستی میللەت لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان گوتی: “ئه‌و لایەنەیەی ویستی له پێكهاته‌كان بدات، له سلێمانییه‌وه خه‌ریكن وێنه‌ی پێكهاته‌كان ناشیرین بكه‌ن، له‌ناو سلێمانی یه‌ك قوتابخانه‌ی توركمان و حیزبێكی توركمانی نییه، باشه كێ خۆی به‌ربژێر ده‌كات؟ ته‌نیا له ناحیه‌یەکی سنووری شاری كفری هەندێک توركمان هەن، ئەوانیش رەنگە زۆربەیان مامەڵەی ماددەی 140یان كردبێ و كارتی دەنگدانیان بۆ پارێزگای سلێمانی نەبێت. لە بەرامبەردا هه‌رچی قوتابخانه‌ی توركمانه له هه‌ولێرە، 50 رێكخراوی توركمانی له هه‌ولێرن، زیاتر لە %90ی رێژەی تورکمان له هه‌ولێر ده‌ژین، سرووشتی دابه‌شبوونی پێكهاته‌كان وایه، له هه‌ولێر زۆرینه‌ی ره‌هان و له‌ناو سلێمانی توركمان نییه، ئه‌مه پەیوەست نییە بە بابه‌تی سیاسییەوە و مێژوو ئاوای دابه‌ش كردووه.”
کورەچی دەشپرسێت: ”كه‌ی ئه‌مه یه‌كسانییه كورسییەکی توركمان بۆ سلێمانی بێت، لەکاتێکدا یه‌ك قوتابخانه و حیزبی توركمانی تێیدا نییه، كه‌چی هه‌رچی رێكخراو و حیزبی توركمانییه له هه‌ولێره یه‌ك كورسی بۆ دابنرێت؟ ئه‌وان ده‌ڵێن توركمانه‌كان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌یان نییە، ئێ باشه ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی توركمان له سلێمانی به‌رگری له كێ ده‌كات له‌كاتێكدا پارێزگاكە توركمانی لێ نییه؟ دادگای فیدراڵی و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق وایان كرد، كه خه‌ڵك ئێستا هه‌مووی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی كراوه سیاسییه و بۆ رازیكردنی لایه‌نێکی سیاسییه.“
سەرۆکی لیستی میلـلەت هێمای بۆ ئەوەش کرد ”له دهۆك هیچ كورسییه‌ك بۆ پێكهاتەی كلد و ئاشوور دانه‌نراوه، له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی كلد و ئاشوور له دهۆك ده‌ژین، ئه‌وه‌ی كراوه رازیكردنی دڵی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری سلێمانی بووه، ئه‌مه باشترین وه‌ڵامیشه بۆ كه‌سانی وه‌ك سه‌عدی پیره، كه ده‌یگوت توركمان چی ده‌كات له حاجی ئۆمەران؟ ئه‌ی باشە توركمان چی ده‌كات له عه‌ربه‌ت؟“