گۆتێرێز له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای كوردانی ئێزیدی كۆبووه‌وه.
خواكوڕك
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێش سه‌ردانی كه‌مپی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نى رووحانى و ميرى ئێزدييان كۆبوويه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گه‌يشته هه‌ولێر و له لايه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (مه‌سعوود بارزانى) پێشوازى لێكرا و پاشان له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا چه‌ندین ته‌وه‌ر و باس گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا كه گرنگترینیان ئه‌وه بوو” سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانی ڕاگه‌یاند”ئیمه ده‌مانه‌وێت لە ماوەیەکی نزیکدا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان به ئه‌نجام بگه‌ێنین و هه‌روه‌ها دەمانەوێت جیهان ئاگاداری خواست و بڕیارەکانی هەرێمی کوردستان بێت بۆ ئه‌و پرسه‌ی گه‌لی كوردستان.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ (ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز ) سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى رووحانى و ميرى ئێزدييان كۆبوويه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له ڕه‌وشی ئیزیدییه‌كان ئاگاداربێت و تاوتوێی ئه‌و زوڵم و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه بكه‌ن كه تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كانیان هێناوه.