دوو كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمان هاتە داخستن.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكان بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بە ھەماھەنگیی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، دوو كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمانیان لە هەولێر بە هۆكاری سەرپێچیكردن لە رێنماییەكان داخست.
هەورەها راشیگهیاندووه، لە میانی هەوڵە بەردەوامەكانی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بۆ رێكخستنەوەی بازاڕی دەرمان، بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكان، دوو كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمانی لە هەولێر داخست.
وهزارهتی تهندروستی باسی لەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، داوا لە سەرجەم كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی دەرمان، كۆگاكان و دەرمانخانەكان دەكات كە پابەندی رێنماییەكان بن ئەگەر نا سزادەدرێن.