سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق دەكات
رۆژی دووشەممە 27ی ئایاری 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز رادۆ دۆبرێ باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە بەڕێز پێترێ كۆنستانتین كونسوڵی گشتی رۆمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و كۆسپ و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیری ناوچەكە كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە قووڵكردنەوەی دۆستایەتی و فراوانكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی رۆمانیا كرایەوە.
هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.