مەسرور بارزانی : دەمانەوێت سۆران بکەینە ناوچەیەکی گەشتیاریی جیهانی

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیار و قائیمقامەکان و بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەڕێوەبەرانی دیکەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبووەوە ئاماژەی بە گرنگیی دەڤەرەکە و خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی ناوچەکە کرد و گوتی، “لە رووی کشتوکاڵ و بازرگانی و گەشتوگوزارەوە، ئەم ناوچەیە دەرفەتی زۆری لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی زیاتر پێشبکەوێت، بەتایبەتی ئامانجمانە کە ئەم دەڤەرە بکەینە ناوچەیەکی گەشتیاریی جیهانی.”

مەسرور بارزانی بەرپرسانی ناوچەکەشی راسپارد، بەبێ جیاوازیی خزمەتی هاووڵاتییان بکەن.

لە کۆتاییدا، ئامادەبووان چەندین پێشنیاریان بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خستەڕوو.

Back to top button