وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك هەلی دامەزراندنی راگەیاند

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەلی دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتیی كارتی نیشتیمانیی كفری بڵاویکردۆتەوە و ناوی ژمارەیەك پاڵێوراو ئاشكرا دەكات بۆ ئەوەی چاوپێكەوتنیان لەگەڵ بكرێت.

دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ :-

بۆ پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتیمانی کفری

سەرجەم ئەو پاڵیۆراوانەی کە ناویان لە لینکەکانی خوارەوە هاتووە بۆ مەبەستی دامەزراندنی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتیمانی کفری، دوای وردبینیکردن و پاڵاوتنی ناوی پێشکەشکاران بە رەچاوکردنی مەرجی تەمەن لە لایەن لێژنەی تایبەتمەند ناوی پاڵێوراوان دیاریکراوە.

(تێبینی: هەر کەسێک لە سرەی خۆی بۆ چاوپێکەوتن ئامادە نەبێت، مافی دەفەوتێت. لیستی کاندیدەکانی کارتی نیشتیمانی پێباز لە دوای تەواوبوونی کاندیدەکانی کفری ڕادەگەیەندرێت).

یەکەم: دەرچووانی بەشی یاسا و بەشی ئەندازیاری تەکنەلوژیای زانیاری (IT) بەم جۆرەی خوارەوە ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن:

رۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٣کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (١ تا ژمارە ٥٠) بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادە بن.

رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٤کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (٥١ تا ژمارە ٩٢) بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادە بن.

کات و شوێنی چاوپێکەوتن:

لە کاتژمێر ٩ی بەیانی ئامادە بن لە لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (٢) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی بەشی یاسا ، ئەندازیاری تەکنەلوژیای زانیاری (IT):

كلیك لێرە بكە

دووەم: دەرچووانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر و بەشی پەیوەندیەکان و گەیاندن بەم جۆرەی خوارەوە ئامادە بن بۆ چاوپێکەوتن:

رۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٥کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (١ تا ژمارە ٣٦) بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادە بن.

رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٦/٦کاندیدەکانی ناوهاتوو لە لیستی خوارەوە لە ژمارە (٣٧ تا ژمارە ٧٤) بە گوێرەی ڕیزبەندی پێویستە لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادە بن.

کات و شوێنی چاوپێکەوتن:

لە کاتژمێر ٩ی بەیانی ئامادە بن لە لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی (٢) لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

– لینکی لیستی ناوی پاڵێوراوانی ئەندازیاری کۆمپیوتەر ، پەیوەندیەکان و گەیاندن:

كلیك لێرە بكە:-

بۆ ئەم مەبەستە پاڵێوراو پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت:

١_ وێنەی ڕەسەن لە کارتی نیشتیمانی.

٢_ وێنەی ڕەسەن لە کارتی زانیاری.

٣_ وێنەی رەسەن یاخود پەسەندکراو لە بڕوانامەی دەچوون بە نمرەوە.

٤_ تایبەت بە کەسوکاری پلەیەکی شەهیدان پێویستە بەڵگەنامەی پەسەندکراو بهێنێت کە بسەلمێنێت کە کوڕ یان کچی شەهیدانی سەربەرزی کوردستانن.

Back to top button