مەسرور بارزانی: ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی سەردانەكەی بۆ بەغدا، ڕایدەگەیەنێت: “دەبێت سەقامگیری و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت.”
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گەیشتە بەغدا، لەبارەی سەردانەكەشی بۆ بەغدا، لە هەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس)، دەڵێت: “ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور.”
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش داوە: “دەبێت سەقامگیری و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت.”
https://x.com/masrourbarzani/status/1796087374759235821?t=NAZ03F7Z3zzIOT-vqRx3pg&s=19