سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ره‌ی توركمانی ئاڵای كوردستانی له‌ شاری داقوق هه‌ڵكرد.

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی بڕیاڕ درا به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ شاری كه‌ركوك به‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه‌ و چه‌ندین لێكه‌وته‌ی لێكه‌وته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجام ئاڵای كوردستان خۆشی و برایه‌تی زیاتر درووستكردوه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و دووروبه‌ری.

دوای هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شاری كەركوك،  پاش ئه‌وه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای داقوق كه‌ سه‌ر به‌ لیستی به‌ره‌ی توركمانیه‌ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر بینایی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شارۆچكه‌كه‌ هه‌ڵكرا، له‌ رۆژی 30/3/2017  لەمەراسیمێكی تایبەتدا لەقەزای داقوقی باشووری كەركوك ئاڵای كوردستان شان بەشانی ئاڵای عیراق لەسەر بینای ئەنجومەنی قەزای داقوق هەڵكراو و هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌ش له‌ لایه‌ن (جەلیل ئیبراهیم ئەبو راتب) سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای داقوق كە لەسەر لیستی بەرەی توركمانی هەڵكراوە، ئه‌مه‌ش بوه‌ هۆكاری زیاتر ته‌بایی و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان، مه‌ڕاسیمه‌كه‌ش به‌ ئاماده‌بوونی نه‌ته‌وه‌كانی تری شاره‌كه‌ش بووه‌ له‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركمان، پاش ئه‌وه‌ش له‌ سه‌ر بینایی قائیمقامیه‌تی شاره‌كه‌ ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا.

Back to top button