وتەبێژی حکومەت بەفەرمی هۆکاری سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد
گوتەبێژی حکومەتی هورێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ بەغدا رایدەگەیێنێت : چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچە لەسەر مێزی گفتوگۆی مەسرور بارزانی دەبن لە بەغدا
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی مەسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ بەغدا، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه و، رایگەیاند : چارەسەری ریشەیی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان،موچەی نەهاتوی هێزە ئەمنییەکان و پرسی دوبارە دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوت و گەنمی جوتیاران و چەند دۆسیەیەکی دیکە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەبن لەبەغدا.
دهشڵێت، هەرێمی کوردستان نیەتی جدی و راستگۆیانەی هەیە بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستور و هەروەها پاراستنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواوی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانییە لەیەکەم رۆژی دەستبەکاربونی کابینەکەی لەم روانگەیەشەوە بۆ هەموو گفتوگۆیەکی بونیادنەرانە دەستپێشخەرین.