سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا له‌گه‌ڵ هادى عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی ( نبني- بنیاتنان) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی دابینکردنی شايسته‌ دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان.

Back to top button