بەشار ئەسەد لیستی ناوی بازرگانانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەری دایە پۆلیسی نێودەوڵەتی

لیستەکە ناوی بافڵ تاڵەبانی تێدایە

یەكێتی ئەورووپا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشاریان خستووەتە سەر رژێمی بەشار ئەسەد، کە ئەگەر رێ لەو قاچاخچێتییەی ماددەی هۆشبەر نەگرێت کە لە سنووری وڵاتەکەیەوە هەناردەی ئەورووپا دەکرێت، ئەوا زەرەرێكی گەورەی پێ دەگەیەنن.

لەوبارەیەوە عالیە مەنسوڕ، ژنە رۆژنامەنوسی ناسراوی سووری كە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریایە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) ئاشکرای کرد، كە بەشار ئەسەد كەوتووەتە ژێر فشارەكان و ناچار بووە لیستی ناوی ئەو بازرگانانە رادەستی وڵاتانی دونیا بكات كە بازرگانیی بە حەبی (كەپتاگۆن)ـەوە دەكەن كە جۆرێكە لە حەبی هۆشبەر.

ئەوەشی دركاندووە كە ئەو كەسانەی لە لیستەكەی بەشار ئەسەد دان، لەنێوان هەندێك وڵاتی عەرەبیدا بازرگانییەكە دەكەن و ماددەكان دەبەنە سووریا.

حەپی كەپتاگۆن هەر ئەو جۆرە حەپەیە كە لە ماوەی رابردوودا لە سنووری سلێمانی كارگەی بەرهەمهێنانی بۆ دامەزرێندرابوو لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی یەكێتییەوە چاودێری دەكران.

ماوەیەكی زۆر زۆرە ئەوە ئاشكرا كراوە كە بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ هەندێك بازرگانی ماددەی هۆشبەر، لە ئێرانەوە ماددەی هۆشبەر دەهێننە سنووری سلێمانی، هەروەها لە چەند كارگەیەكی نهێنیش لە سلێمانی ماددەی هۆشبەر بەرهەم دەهێنن، پاشان بە هاوكاری حە*شدی شەعبی ماددەكان دەگەیەننە سنووری كەركووك و لەوێشەوە لەگەڵ رە*یان كلد*انی و میلیشیای باب*لیون، ماددە هۆشبەرەكان دەبەنە سنووری سووریا و لەوێشەوە بە هاوكاری میلیشیاكانی سەر بە پە*كە*كە، ماددە هۆشبەرەكان دەبرێنە سووریا و لەوێشەوە بۆ لوبنان و هەندێك لە وڵاتانی ئەورووپا بەقاچاخ دەبردرێن.

پێدانی ئەو لیستە لە لایەن بەشار ئەسەدەوە بە وڵاتانی ئەورووپا كە بە دڵنیاییەوە لیستەكە رادەستی پۆلیسی نێودەوڵەتی دەكرێت، سەرەتایەكی مەترسیدارە بۆ چارەنووسی بافڵ تاڵەبانی و بە ئەگەری زۆرەوە لە داهاتووێكی نزیكدا باجەكەی دەدات!

Back to top button