وەیسی سەعید بۆ شاڵاو كۆسرەت ڕەسووڵ: خۆتان مەكەن بە خەمخۆری هەولێرییەكان، هێشتا نانی دزراوی هەولێرییانتان لە قورگدایە

ماوەیەكە هەر شتێك روودەدات، شاڵاو كۆسرەت ڕەسوول، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە (لۆ)یەك پرسیارێكی بێمانای وەك لێدوانە بێماناكانی خۆی تێكەڵ دەكات. دوایین (لۆ)یشی بۆ بابەتی قەرەبووكردنەوەی دوكاندارانی بازاڕی چەلێی دهۆك نووسیوە و هەوڵیداوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە جیاوازیكردن لە نێوان ناوچەكان تۆمەتبار بكات.

لە بەرامبەردا وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: شاڵاو کۆسرەت رەسووڵ وادەزانێت ئەگەر گوتی لۆ، ئەوە خەڵكی هەولێر بە فریشتەیان دەزانن و لەو تاوانانەیان خۆش دەبن كە لە نۆوەدەكان و لەو كاتەوەی چەكدارەكانیان لە هەولێر بوون، بەرامبەر بە خەڵكیان دەكرد! وادیارە شاڵاو و هاوشێوەكانی نازانن کە لە زاكیرەی خەڵكی هەولێر ئەوان بە چەتە و پیکابدز و کەسانی ناپەسند و نەخوێندەوار ناسراون و كەس حیسابیان بۆ ناكات.

وەیسی سەعید باسی لەوەشکردووە: شاڵاو كەسێكی نەخوێندەواری غەریبۆكەیە، نازانێت بابەتی قەرەبووکردنەوە یاسای خۆی هەیە و ئەوە عەرزە داگیرکراوەکانی بن دەستی یەکێتی نییە بە دۆخین دۆخین بفرۆشرێتە خەڵكی هەژار، ئەوە قەرەبووە و پێویستیی بە تۆمارکردن و تەخمینکردنی زیانەکان و تەرخانکردن و رێوشوێنی پێویست هەیە.

Back to top button