هاوشێوەی توركیا و ئێران پەكەكە دەلێت ئاڵای كوردستان لەكەركووك قبوڵ ناكەین

خواكوڕك 

پاش ئەوەی لەئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن ئاڵای كوردستان بەفەرمی لەتەك ئاڵای عێراق هەڵدرا، كاردانەوەی دەوڵەتانی ئیقلیمی بەتایبەت توركیا و ئێران و كۆتلەی مالیكی لێكەوتەوە، بەڵام لەناوەخۆی هەرێمی كوردستان هەموو حزبەكانی باشوری كوردستان پشگیریان لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان، كرد ئەمەش لەئاستی جەماوەری یەك هەڵوێستی لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دروست كرد ئەگەرچی هەوڵی میدیایی هەبوو بۆ شەق كردنی هەڵوێستی خەڵك لەسەر ئاڵای كوردستان لەكەركووك بەڵام هەوڵە میدیایەكە سەری نەگرت”.

پاش ئەوەی كە هەڵمەتی میدیایی بۆ شەق كردنی رای گشتی لەسەر ئاڵا سەری نەگرت، ئێران و توركیا و پەكەكە بەتووندی هاتنە سەر خەت، بەڵام هەوڵەكانی ئەو دوو وڵاتەش نەیتوانی ئاستەنگی لەبەردەم هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دروست بكات، هەر بۆیە پەكەكە لەرێگای مستەفا قەرەسوو و فایق گولپی هێرشی تووندیان دژی ئاڵای كوردستان لەكەركووك پێشانداو بەشێوەیەك پەكەكە لەزاری فایق گولپی دەلێت پێویست بوو ئاڵای بەرەی توركمانیش لەتەك ئاڵای كوردستان لەكەركووك هەڵبدرێت”.

لە پۆستێكی دا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك فایق گولپی دەنووسێت، دەبو ئاڵای کوردستان و ئالای تورکمان پێکەوە هەڵبکرایە دەلێت باشترین چارەسەریش بۆ ئەو کیشەیە ئەوەبوو،کە لە یەک کاتدا،بە بریاریکی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک، ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئالای تورکمان لە کەرکوک،لە تەنیشت ئالای عراقەوە بەرز كرابایە،بۆ ئەوەی ناسنامەی فرەپێکهاتەیی کەرکوک نیشانبدرێت و دیموکراسیبونی دەسەڵاتی زۆرینەی کوردی لە کەرکوک راستبکرایەتەوە”.

هەر لەسەر ئەو هەڵوێستانەی پەكەكە لەمەر ئاڵای كوردستان لەكەركووك مستەفا قەرسوو ئەندامی دەستە سەرۆكایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان دەلێت نابێ ئەو ئاڵایەش بەسەر خەڵكی دیكەدا فەرز بكرێ هەروها دەلێت ئەو جۆرە هەوڵدانەش بۆ هەڵكردنی ئاساییە و لە دەوڵەتی نەتەوەییدا شتێكی لەو شێوەیە دركی پێ دەكرێت”.

بەرپرسەكەی پەكەكە لە هەمان كاتدا دووپاتی دەكاتەوە “نەتەوەیەك سەروەری خۆی لەسەر خەڵك بسەپێنێ و بڵێ ئەوه ئاڵاكەمانە و بەسەر هەموو خەڵكیدا بیسەپێنێ، ئەوە تێكدەریە، بەڵام ئەگەر بڵێن ئەم ئاڵایە گوزارشت لە هەموو خەڵك دەكات، بە كارێكی راستی نازانین”.

Back to top button