رێنماییەکانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لە وەقایعی كوردستاندا بڵاو كرایەوە

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر تەواوی فەرمانبەران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رێنماییەکانی پێدانی زەوی بەفەرمانبەرانی بەفەرمی لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستاندا بڵاو كردەوە.

بەپێی ئەو رێنماییەی وەزارەتی شارەوانی دەری کردووە، پێدانی زەوی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی و هێزەکانی ناوخۆ و فەرمانبەری خانەنشین کراو دەگرێتەوه.

هەر بەپێی رێنماییەکە ئەوەی زەوی و خانوو و شوقەی لە حکومەت وەرنەگرتبێت، ئەوە مافی زەوی وەرگرتنی دەبێ.

هاوکات رووبەری زەوی تەرخانكراو (200) مەتر دەبێت نرخی یەك مەتر (5) هەزار دینار دەبێت لە ناوپارێزگاكان و (3) هەزار دینار دەبێت لە قەزاكان.

لە رێنماییەکە هاتووە، هەر فەرمانبەرێك مەرجەكانی ئەم رێنماییانە دەیانگرێتەوە داواكاری و بەڵێننامەی سودمەندنەبوون پێشكەشی فەرمانگەكەی بكات لەرێگای فۆرمی تایبەتەوە.

دەقی رێنماییەکەیە:

 

 

 

Back to top button