مەسرور بارزانی: کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی ژمارەی بەشداربووان لە پرۆژەی “هەژماری من” گەیشتە 400 هەزار مووچەخۆر و پرۆسەکەش بەردەوامە، پەیامێکی رایگەیاند و نووسیوویەتی : کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێت
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: هیوادارم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بە شێوازێکی مۆدێرن و سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریی بانکی.
هەروەها سەرۆکی حکومەت نووسیوویەتی :” کوردستان و ئابوورییەکەی بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێت.
https://x.com/masrourbarzani/status/1796590763876417601?t=3L-PL80KJt_ZHsGHAKSypQ&s=19