بارزانی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە
خواكوڕك
لەپەیامێكی دا مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ، دەلێت گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستهی گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دهكهم. هیوادارم ئەو بۆنەیە و سەری ساڵی تازەی ئاشووری بابلی دەستپێكێكی تازە بێت بۆ نەهێشتنی یەكجارەكیی ئەو ئازار و نەهامەتییانە كە لە ئەنجامی هزری توندڕۆیی و پەلاماری تیرۆریستان هاتووەتە ئاراوە.
هەروەها بارزانی لە پەیامەكەشی دا دەلێت لەم بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشك و برایانی گەلی كلدان سریان ئاشووری دووپات دەكەمەوە كە كوردستان وڵاتی هەموومانە و لە خۆشی و ناخۆشیدا یەك چارەنووسمان هەیە و لەدژی تیرۆر و جیاكاری لە یەك بەرەداین. پێویستە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان پارێزراو بێت و قووڵتر ببێت و لە كوردستاندا هزری توندڕۆیی و تاییفەگەری و نكۆڵیكاری جێگەی نابێتەوە.
ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهكهی سهرۆكی ههرێمی كوردستانه:-
بهناوی خوای گهوره و میهرهبان
به بۆنهی سهری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەکانی ئەکیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستهی گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دهكهم. هیوادارم ئەو بۆنەیە و سەری ساڵی تازەی ئاشووری بابلی دەستپێكێكی تازە بێت بۆ نەهێشتنی یەكجارەكیی ئەو ئازار و نەهامەتییانە كە لە ئەنجامی هزری توندڕۆیی و پەلاماری تیرۆریستان هاتووەتە ئاراوە.
لەم بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشك و برایانی گەلی كلدان سریان ئاشووری دووپات دەكەمەوە كە كوردستان وڵاتی هەموومانە و لە خۆشی و ناخۆشیدا یەك چارەنووسمان هەیە و لەدژی تیرۆر و جیاكاری لە یەك بەرەداین. پێویستە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان پارێزراو بێت و قووڵتر ببێت و لە كوردستاندا هزری توندڕۆیی و تاییفەگەری و نكۆڵیكاری جێگەی نابێتەوە.
ئومێد دەكەم هەموو ئەو خوشك و برایانەی لە ژیانی ئاوارەییدان بە زووترین كات بە سەربەرزی بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و داهاتوویان گەرەنتی ببێت.
هیوادارم ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ عێراق و ناوچەكە بگەڕێتەوە و ئێوەی ئازیزیش بگەنە مافە ڕەواكانتان و لە سایەی ئازادی و ئارامیدا جەژنەكانتان بگێڕن.
مسعود بارزانی
31ـی 3ـی 2017