بڕیارێک بۆ ئەو قوتابیانە دەرچوو کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن.
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بۆ ئەو قوتابیانە دەرکرد کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێنن.
وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، بەهۆى هاتنی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز، هەروەها بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابییانەى بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە رۆژانی (5/ 6/ 2024) تاکو (23/ 6/ 2024) بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.