دوو ڕۆژ كرایه‌ پشووی فه‌رمی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

خواكوڕك
به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان دوو ڕۆژ له‌ مانگى نیسانى داهاتوو ده‌كاته‌ پشووى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكاندا، كه‌ ڕۆژێكیان یادى ڕووخانى ڕژێمى به‌عس و پرۆسه‌ى ئازادییه‌ له‌ عێراق.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ لای (خواكوڕك) هه‌ن” ڕۆژی (9/4/2017)  كه‌ ڕۆژی ڕووخانی حکوومەتی بەعسه‌، ئه‌و ڕۆژه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، پشووى فه‌رمى ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕۆژى ( 19/4/2017) بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان و بەبۆنەی جه‌ژنى چوارشه‌مه‌ى سوورى ئێزدی، پشووی فەرمی دەبێت.

Back to top button