سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی تایبه‌ت به شێخان ده‌دات
قائیمقامی شێخان رایدەگه‌یەنێت، سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ شێخان، زۆر گرنگ بوو و به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی دانا و شێخان هەرچەندە دەبێت بودجه‌ی له‌لایه‌ن به‌غدا بۆ ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆر به شێخان ده‌دات و چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی له شێخان جێبه‌جێ كراون.
سه‌ردار شێخ یه‌حیا قائیمقامی شێخان رایگەیاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گرنگی زۆر بهشێخان ده‌دات و چه‌ندان پڕۆژه‌ی ستراتیژی جێبه‌جێ كراون، له‌وانه به‌نداوی خنس و دوێنێ دووشه‌میش به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی تری گرنگی دانا، ئه‌ویش دووسایدی باعه‌درێ بۆ دھۆكه كه زۆر گرنگه بۆ شێخان و ده‌وروبه‌ری و دھۆك و ھه‌رێمی كوردستانیش.
رێیه‌كه ستراتیجی و گه‌شتوگوزاری و بازرگانییه و رێیه‌كی گرنگه چونکە شوێنێكی گرنگی گه‌شتیاری ئاینییه و شوێنێكی رۆحانی برایانی ئێزیدییه، گه‌شتیارانی دنیا سه‌ردانی ده‌كه‌ن به ھه‌موو ئاینییه‌كانه‌وه، بۆیه سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری دا خزمه‌تگوزاری زیاتری بۆ بكرێت و به‌رده‌وامیش بێت له نۆژه‌نكردنه‌وه.
به‌گوته‌ی سه‌ردار شێخ یه‌حیا، سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ شێخان زۆر گرنگه، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی شێخان كوردستانییه و ھه‌ر كوردستانی ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بودجه‌ی شێخان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئیداره‌ی پارێزگای مووسڵ و حكومه‌تی عێراق، به‌ڵام حكومه‌تی ھه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت به پڕبایه‌خ سه‌یری شێخان ده‌كه‌ن و گرنگی پێ ده‌ده‌ن.