دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لە شارێکی دیکەی کوردستان راگەیەندرا

لە پارێزگای هەڵەبجە هەلی دامەزراندنی بە گرێبەست بۆ بەشە جیاوازەکان ڕاگەیەندرا، تەنیا دانیشتووانی هەڵەبجە دەتوانن پێشکەشی بکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند:”  دوابەدواى سەردانی سەرۆکى حکومەت بۆ پارێزگاى هەڵەبجە و بە مەبەستى پڕکردنەوەى ژمارەیەک بۆشایى میلاکى پسپۆرى و پاڵپشتیی پێکهاتە کارگێرییەکانى سەر بە وەزارەت و لایەنى نەبەستراو بە وەزارەت لە سنوورى پارێزگاى ناوبراو، ئەنجومەنى راژەى گشتى هەڵدەستێت بە وەرگرتنى فۆرمى داواکارىیی دامەزراندن بۆ پارێزگای ناوبراو بە شێوەى گرێبەست بە ڕەچاوکردنى خاڵەکانى خوارەوە:

١- پێویستە پێشکەشکار (Email)ی تایبەت بە خۆی لەئەکاونتی (Gmail) هەبێت و (Sign-in) کرابێت بۆ ئەوەی بتوانێت فۆرمی داواکاری دامەزراندن پڕبکاتەوە.

٢- تەنیا دانیشتووانى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە دەتوانن فۆرمى داواکارى دامەزراندن پێشکەش بکەن.

٣- پێشکەشکار بۆی هەیە تەنیا یەک پسپۆرى لە فۆرمى داواکارى دامەزراندن هەڵبژێریت.

٤- پێشکەشکار دەتوانێت تا (3) وەزارەت و لایەنى نەبەستراو بە وەزارەت بۆ کارکردن لە بواری پسپۆرییەکەی هەڵبژێرێت، بە مەرجێک پسپۆرییەکەی لە لایەن وەزارەتەکە داواکرابێت.

٥- ناردنی زیاتر لە یەک فۆرمی داواکاری لە لایەن پێشکەشکار رێگەپێدراو نییە و دەبێتە هۆکاری دوورخستنەوەی.

لینکی فۆرم:

لێرە کلیک بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە

Back to top button