سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ ئێران په‌یوه‌سته به وه‌ڵامه‌كه‌ی بارزانی
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی سه‌ردانی كردنی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كانی سلێمانی، وه‌فدێكی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌گاته پایته‌ختی ئێران.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوو وه‌فدێكی حكومه‌تی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م گه‌یشته تاران و وا بڕیاره كۆمه‌ڵێك دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسی و حكومیه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه جه‌وله‌یه‌كی دیكه‌ی دانوستاندن له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه ده‌ستی پێكردووه.