په‌رله‌مانتارێك:هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی جوتیاران ده‌گاته هه‌رێم و دابه‌شده‌كرێت.
خواكوڕك
ئەندامێکی په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكرایده‌كات” كه هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێم ده‌گات و دابه‌شده‌كریت به‌سه‌ر جووتیارانی كوردستان.
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی په‌رله‌مانی عێراق، ڕاگەیاند” پاش هه‌وڵ و ماندوو بوونێكی زۆر دواجار توانرا 223 ملیارەکەی پارەی جووتیاران، بێته سەر ھەژماریان، تەنیا ماوەتەوە بگوازرێـتەوە کوردستان و ھەفتەی داھاتوو بڕیارە بگوازرێتەوە کوردستان و وەری بگرن، پاشان به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌شبكرێت،
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی زیاتر گوتی” ئێستا ته‌نها ئه‌وه ماوه چۆنیه‌تی گه‌یشتنی پاره‌كه‌یه به كوردستان، ئه‌ویش ده‌كری وه‌زاره‌تی دارایی میكانیزمی وه‌رگرتنی پاره‌كه دیاریبكات كه خۆیان باشتر له‌و بابه‌ته ده‌زانن.
نه‌جیبه‌ت نه‌جیب ئاشکراشی کرد” بڕی ئه‌و پاره‌یه‌یی كه بڕیاره به جووتیارانی هه‌ریم بدرێت بریتیه له نێوان (38% بۆ 40%) ئه‌مه لای ئیمه هه‌مووی نیه، له هه‌وڵداین بڕه‌كه‌ی تر كه لای حكومه‌تی عێراقه وه‌ریبگرین و كاری له‌سه‌رده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره بڕیاری ئه‌م بره دراوه هێشتا بڕی 700 ملیار ماوه لای حكومه‌تی عێراق.