شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ و به‌رهه‌مهینانی نه‌وت و گاز كۆبوونه‌وه‌

شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهینانی نەوت و گاز کۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە نیازی چارەسەری ریشەیی كێشەی نەوت لەگەڵ حكومەتی فیدڕالی كرایەوە.

لە راگەیاندراوێکدا دوای کۆبوویەوەیان شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ و به‌رهه‌مهینانی نه‌وت و گاز رایانگەیاند :” باسیان له‌ دوایین پێشهاته‌كانی نێو پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و پێوه‌ندی و گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ و نه‌وت كرد.

لە راگەیاندراوەکە ئەوەش هاتووە:” تیشك خرایه‌ سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ چوارچێوه‌ی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێم به‌ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و گه‌یشتن به‌ ڕێگه‌چاره‌ی هاوبه‌ش.

ئەوەش خراوەتە روو :” له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نیازی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی دووپاتی‌ لێ كرایه‌وه‌ و خواستی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌رچی زوو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆمپانیاكان خرایه‌ڕوو، به‌ جۆرێك كه‌ ئه‌م پرسه‌ پێویستی به‌ ڕێگاچاره‌ی هاوبه‌ش و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت.

لە راگەیاندراوەکە باس لەوەش کراوە:” هه‌ر له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و ئالنگاریانه‌ كرا كه‌ به‌هۆی بارودۆخی ئابووری دروستبوون، به‌ بایه‌خ و سوپاسه‌وه‌ باس له‌ خۆڕاگری و پشودرێژی كۆمپانیاكان كرا و ئاماژه‌ش به‌وه‌درا به‌ پێكه‌وه‌یی مانه‌وه‌ و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامیدان به‌ كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتووتر ده‌بن، هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكان به‌ پێویست زانرا له‌ پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه‌ كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

Back to top button