پەكەكە وەك سەربازی ئێرانی رێنمایی دەداتە دەسەڵاتدارانی تاران

خواكوڕك

پاش هاتنی دۆناڵد ترەمپ و هەرەشەكانی ئیدارەی ترەمپ لە ئێران و ئامادەی دەوڵەتانی كەنداو و عەرەبی بۆ رووبەرو بونەوەی ئێران و زەمینەی خۆشكردنی ئیسرائیل لەناو ئێران كەشێكی مەترسیداری لەسەر ئێران دروست كردووە، ئەمەش پەكەكەی هێناوەتە سەر خەت دەلێت پێویستە دەسەڵاتی ئێران، ئیرادەی خۆی بۆ هەنگاونان لە ڕێگای (گۆڕانکارییەکی گەورە) پیشان بدات، بۆ ئەوەی کارەساتە گەوەرەکە ڕوونەدات”.

پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە دەلێت خێرابوونی پرۆسەی لەناوچوونی داعش لە سوریا و عێراق، هاتنە سەر کاری دۆناڵد ترامپ لە ئەمریکا، هەست بە مەترسیکردنی وڵاتانی عەرەبی و ئیسراییل بەرامبەر بە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکەدا، ئەگەری بەدیهاتنی ئەمە زیاتر دەکات، کە ئێران یەکێک بێت لە خاڵە ناوەندییەکانی ڕوودانی قەیران و گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا”.

پەكەكە دەشڵێت “کارنامەی لاوازی دەوڵەتی ڕۆحانی لە بواری سیاسی و مەدەنی و بەتایبەت بەدی نەهێنانی بەڵێنەکانی لەبارەی ئازادی (نەتەوەکان و کەمینە ئایینییەکان) بە ئاشکرا پیشانی دەدات، ئەمە دۆخەکە باشتر ناکات و هیچ لە چارەنووسی هاوڵاتییانی ئێران و گەلی کورد ناگۆڕێت”.

 

 

Back to top button