ئومێد سەباح راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهێنانی نەوت و گاز کۆبوونەوە، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەناردەکردنەوەی نەوت کاریگەریی زۆری لەسەر بوژاندنەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، راگێیندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوتی بیانی کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “لە کۆبوونەوەکە باسی دوایین پێشهاتەکانی نێو پرۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندی و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا سەبارەت بە بودجە و نەوت کرا.”

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت: لە کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان و گەیشتن بە ڕێگەچارەی هاوبەش.

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وردەکاریی کۆبوونەوەکەش باسدەکات و دەڵێت: “نیازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری ریشەیی جەختی لێکرایەوە و خواستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان خرایەڕوو بە جۆرێک کە ئەم پرسە پێویستی بە رێگە چارەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەکە سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت.”

لە کۆبوونەوەکەی شاندی دانوستاندکار و کۆمپانیاکانی نەوت باسی ئاڵنگارییەکانیش کرا، ئومێد سەباح دەڵێت: “لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ئالنگاریانە کرا کە بەهۆی بارودۆخی ئابووری دروستبوون، بە بایەخ و سوپاسەوە باس لە خۆڕاگری و پشوودرێژی کۆمپانیاکان کرا باس لەوەشکرا کە بە پێکەوەیی مانەوە و کاری هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامیدان بە کارەکانیان سەرکەوتووتر دەبن

 

Back to top button