سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی تونێلی “زاویتە” دا

بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبانی پارێزگای دهۆک رایدەگەیەنێت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی تونێلی “زاویتە” داوە و خزمەتێکی بەرچاو پێشکەشی هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکات.

رۆژی پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی 2024، شێرزاد قادر، بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبانی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەی تونێلی “زاویتە” داوە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبانی پارێزگای دهۆک، تونێلی “زاویتە” یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی پارێزگاکە و خزمەتێکی زۆر پێشکەشی هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکات. هاوکات کاریگەری لەسەر بووژانەوەی کەرتی گەشتیاریش دەبێت.

Back to top button