سیپان شێروانی: ئەوە ناوی سیانی پێشمەرگە و ناوخۆش نێردرا ئینجا بزانین بۆ مووچەی مانگی 6 چ داواكارییەكیتر دەكەن
سیپان شێروانی:ئەوە ناوی سیانی پێشمەرگە و ناوخۆش نێردرا ئینجا بزانین بۆ مووچەی مانگی 6 چ داواكارییەكیتر دەكەن و بەناوكوردەكانیش چۆن دەكەونە بەهانە هێنانەوە بۆیان.!
سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: بیرتانە دەیان وت ئەگەر نەوت رادەستبكرێت كوردستان پڕی پارە دەكەن، ئەگەر لیستی مووچە نەنێرن تەبعەن بەغدا مووچە نانێرێت، ئەگەر مەحكەمەی اتحادی قەرار بدات هەموو 25 مانگێك مووچە دێت، ئەگەرداهاتی نانەوتی رادەست نەكرێت منیش بم مووچە نانێرم، ناوی سیانی پێشمەرگە پری گەندەلییە بۆیە نانێرن.
سیپان شێروانی دەڵێت: حكومەتی هەرێم هەموو ئەمانەی جێبەجێ كردوو لەگەڵ هەر جێبەجێكردنێكدا بۆ مانگی دواتر داوایتریان هەبوو، سەیركەن بۆ مانگی 6 چۆن جارێكیتر گێچەڵێكیتر بە مووچەی هەرێم دەكەن، جارێكیتر ئەم گروپە چۆن دەكەونەوە بە بەهانە هێنانەوە بۆ بەغدا.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت: مادام وایە ئیتر روونە كە ئەم گرووپە خۆی یەكلایی كردۆتەوە بۆ دژی مافەكانی هەرێم و بەشێكن لە پلانەكەی ناحەزانی هەرێم.
پرسیارێك بۆ گەل: ئەرێ كاتی ئەوە نەهاتووە چیتر بەو بەهانانەی كە گروپەكە بۆ بەغدا دێننەوە نەخەلەتێین ؟
ئەری كاتی ئەوە نەهاتووە ستۆپێك بە داوا نادەستورییەكانی ناحەزەكانمان بكەین بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ بەزاندنی مافە دەستورییەكانی هەرێم دابنێین؟
ئەرێ كاتی ئەوە نەهاتووە چیتر قبوڵ نەكەین موچەی فەرمانبەران بە پاڵپشتی گروپی بەناوكوردەكانەوە بكرێتە بارمتەی ئامانجی سیاسی و لێدان لە مافە دەستورییەكانی هەرێم؟
بەڵێ ئەگەر میللەت، بەناوكوردە بەهانەهێنەرەكان بێدەنگ بكات ئیتر ناحەزان خۆیان بێدەنگ دەبن.