سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانێتی واست ئەجمەل دەکات

رۆژی شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد جەمیل ئەلمیاحی پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانێتی واست ئەجمەل کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و کۆسپ و ئاڵنگارییەکانی بەردەم سەقامگیری و گەشەپێدانی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای واست و پارێزگاکانی تری عێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و ئاوەدانی و دەستەبەربوونی سەقامگیری و گەشە لە بوارە جۆراوجۆرەکان.

Back to top button