فه‌رمانده‌یه‌كی پێشووی په‌كه‌كه: خستنه‌خواره‌وه‌ی درۆنەكە، هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر سلێمانی زیاتر دەكات
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشووی پەكەكە هۆشداری دەدات لەبارەی كاردانەوەكانی توركیا بەرامبەر بە خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
دوای ئەوەی دوێنێ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، میدیای فەرمی پەكەكە ئاشكرای كرد كە هێزەكانیان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیایان لە چیای ئاسۆس لە باكووری شاری سلێمانی خستووەتە خوارەوە و پاشماوەی فڕۆكەكە، لە سنووری قەزای دۆكان لە پارێزگای سلێمانی كەوتۆتە خوارەوە.
لەوبارەیەوە زیندان ئامەد، فه‌رمانده‌ی پێشووی پەكەکە رایگەیاند: “خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا له سنووری سلێمانی، دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌كات و هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر سلێمانی زیاتر دەكات، چونكە توركیا داوای پاشماوەی فڕۆكەكە لە هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی دەكاتەوە، خۆ ئەگەر ئەو پاشماوەیە كەوتبێتە دەست هێزەكانی پەكەكە، ئەوا یەكێتی دەكەوێتە بەر بەرپرسیارێتی و ناچار دەبێت روونكردنەوە بە توركیا بدات.“
گوتیشی: ”ئەم جۆرە رووداوانە پێمان دەڵێن كە توانای پەكەكە له ناوچەكانی ژێردەستی هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی هه‌ڵكشاوه، ئەمەش مەترسییەكانی كاردانەوەی توركیا زیاتر دەكات. جگە لەمانەش، كاتی خۆی توركیا فڕۆكەخانەی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج بە گومانی هه‌بوونی پەكەكە و كاركردن له‌سه‌ر دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكه‌وان و مه‌شق له‌سه‌ر جۆنیه‌تی خستنه‌خواره‌وه‌ی درۆن، ده‌رئه‌نجام كه‌سێك كوژرا له هێزەكانی یه‌كێتی كه كاری له‌سه‌ر فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ده‌كرد، ئه‌م خستنەخوارهوهیه گومانه‌كان لای توركیا زیاتر ده‌كات به‌وه‌ی یه‌كێتی هاوكارییان ده‌كات له خستنه‌خواره‌وه‌ی درۆن، بەمەش توركیا وەك هاوبەش لە رووبەڕووبوونەوەی خۆیاندا دەیانبینێت.“
ئەو فەرماندەیەی پەكەكە باسی لەوەش كرد: ”پەكەكە مه‌شق به كادیر و ئه‌ندامانی خۆی ده‌كات له سووریا له‌سه‌ر بابه‌تی كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، ئه‌و كه‌سانه‌ی شاره‌زاییان له‌م بابه‌ته هه‌یه له ماوه‌ی رابردوو سه‌ردانی سلێمانییان كردووه، ئه‌وه‌بوو چه‌ند كه‌سێكیان كە نزیكی مه‌زڵوم عه‌بدیش بوون، له هێلیكۆپته‌رێكی جه‌نگییدا شەوی 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر 8:40 لە نزیک گوندی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ لە پارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا كه ژماره‌یان 7 كه‌س بوو. ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه له‌نێوان پەكەكە و یەكێتی له بابه‌تی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و چۆنیه‌تی دروستكردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، توركیای هێناوه‌ته سه‌ر هێڵ و توركیا ئێستا گومانی له یه‌كێتی هه‌یه كه هاوكاریی پەكەکەی كردبێت له خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و درۆنە.“