شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتیەکان گەیشتنە بەغدا
شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتیەکان گەیشتنە بەغدا بۆ زیاتر درێژەدان بە گفتۆگۆکان و دانانی میکانیزمی چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند :” ڕۆژی شەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا.
گوتیشی ،:”ئامانج لە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ بەغدا بەیەکەوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و دانانی میکانیزمی چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.