مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان دابەش دەکرێت. 

مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان گەیشت و ئەمڕۆ دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:” کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٣٤٤،٨٧٥) سێ سەدو چل و چوار ملیارو هەشت سەدو حەفتاو پێنج ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

راشیگەیاندووە:” ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٦/١٠ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت.

 

Back to top button