سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/10 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە حەمید جەعفەر دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ئەلهیلال کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژەکانی گرووپەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی ژێرخانیی ئابووری و وزە کرایەوە .

Back to top button