سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات
ئهمڕۆ چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
له کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و سووریا تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختییان لە بەردەوامی پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە.
گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان هێزی پێشمەرگە و سووپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوە بوو.