ڕێکخراوی قەیرانە نێودەوڵەتیەکان: هێرشی تووند دەكاتە سەر پەكەكە بەنەزان و كۆمپانیای ئەمنی ناوی دەبات
خواكوڕك
یوست هیڵتەرمان بەرێوەبەری رۆژهەڵاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقای رێكخراوی قەیرانەكانی نێودەوڵەتی هێرش تووند دەكاتە سەر پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان و بەنەزان و تاكڕە و ناوی دەبات و دەشلێت، ئەمریکا وەکو کۆمپانیایەکی ئەمنی مامەڵە لەگەڵ پەیەدەو یەپەگە دەکات”.
بەرێوەبەری رۆژهەڵاتی ناوەراستی رێكخراوی قەیرانەكانی نێودەوڵەتی هەروەها دەلێت، یەپەگەو پەیەدە ئامانجی سیاسییان ھەیە، بەڵام لەگەڵ ئەمریکا پەیەدەو یەپەگە خۆیان ڕێگەیانداوە وەکو کۆمپانیایەکی ئەمنی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، ئەو کارانەی دەیکەن ئەمریکا داوایان لێدەکات، بەجۆرێک ھیچ بەرژەوەندی خۆیان تێدانییە، بۆنمونە شەڕی ڕەققەو دێرەزور”.
یوست هیڵتەرمان دەشلێت، ڕۆژئاوای کوردستان ئەزمونی گەریلاییان ھەیەو بۆ بەڕێوەبردن و حوکمڕانی خەڵک باش نین ئەوان فێری ئەوە نەکراون، بۆیە پێویستە ھەماھەنگی لەگەڵ خەڵک و پسپۆڕە لۆکاڵیەکان بکەن و باسی لەوەشکردوە، ھەرکات شەڕی داعش لەمەنبەج و دێرەزورو ڕەققە لەسوریا کۆتاییھات، ھێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاوای کوردستان دەکشێنەوە، ھاوپەیمانی ئەمریکا لەگەڵ یەپەگە تەنھا بۆ شەڕە دژی داعش لەو ناوچانە.