سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کوتلەی ئەلموبادەرە دەکات
رۆژی چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کوتلەی ئەلموبادەرە بە سەرۆکایەتی بەڕێز زیاد ئەلجەنابی کرد.
لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و کۆسپەکانی بەردەم سەقامگیری عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنەکان کرایەوە.