بەفەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی رۆژانی جەژنی قوربانی راگەیاند
کەمێک پێش ئێستا بەفەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی رۆژانی جەژنی قوربانی و کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی راگەیاند .
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردەوە: “بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، لە رۆژی یەکشەممە 16/6/2024، تاوەکوو رۆژی هەینی 21/6/2024، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
هەروەها راشیگەیاندووە، رۆژی یەکشەممەی دواتر 23/6/2024، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە.