سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات

ڕۆژی هەینی 14ی حوزەیرانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت لەبواری ئابووری و بازرگانی و کولتووری کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێزانینی بۆ هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەمەڕ ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر و گیانلەدەستدانی سەرۆکۆماری ئێران و یاوەرانی هەبوو، هەروەها سوپاسی وڵاتەکەی بۆ ناردنی شاندی تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بە سەرۆک بارزانی گەیاند.

Back to top button