سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا دەکات

 

رۆژی هەینی 14ی حوزەیرانی 2024، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا بە سەرۆکایەتی دکتۆر سەلاح دەروێش سکرتێری پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی کورد لە سووریا و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی سووریا و پەیوەندی نێوان لایەنەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنە رەسەنە کوردییەکانی سووریا دووپات کردەوە.

 

Back to top button