پێشبینی هاتنی زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت
پێشبینی هاتنی زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان دەکرێت و، ماوەی سێ رۆژە سەرجەم هۆتێلەكانی هەرێمی كوردستان پڕبون لەگەشتیار.
ئیبراهیم عهبدولمهجید گوتهبێژی دەستەی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکاری تەواو کراوە و پێشبینی دەکەین لە پشووەکانی جەژن زیاتر لە 300هەزار گەشتیار له شارهكانی ناوهڕاست و باشووری عێراق و وڵاتانی دراوسێوه سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
لای خۆشیەوە ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان راگەیاندووە: ئەوەی جێی خۆشحاڵییە ئەوەیە كە ماوەی سێ رۆژە سەرجەم هۆتێلەكانی هەرێمی كوردستان پڕبون لەگەشتیار لەزاخۆوە تا خانەقین.
دەشڵێت:” هەموو ساڵێك رێژەی گەشتیار لەسەرووی پێشبینییەكانیانەوە بووە، ساڵ بەساڵ رێژەی هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان لەزیادبووندایە.