ئەوانەى لە سعوودیە کەسوکاریان بێ سۆراغە ئاگادار دەکرێنەوە

وەزارەتى ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئاگادارییەکدا کە ئاراستەی کەسوکاری حاجیانی کردووە رایدەگەیەنێت، هەر کەسێک لە سعوودیە کەسوکارى بێ سۆراغە یان گیانى لەدەستداوە پەیوەندی بە بەرێوەبەرایەتى حەج و عومرە بکات.
لە راگەیاندراوەکە هاتووە:” وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەرێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، رێکەوتنیان کردووە لەگەڵ کونسوڵی عێراق لەوڵاتی سعوودیه، بۆ دۆزینەوەو سۆراغ کردنی ئەو هاووڵاتییانەی، جگە لە ڤیزای فەرمی وەزارەت، کە بەفیزای گەشتیاری یاخود ساڵی گەشتیان کردووە و ونبوون یان گیراون یان مردوون، لە وڵاتی سعوودیە.
ئەوەشی خستۆتەروو، هەرکەسێک خزمێکی نزیکی یان کەسێکی مردووە یان ون بووە یان گیراوە لە وڵاتی سعوودیە، باپەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆی، بۆ سۆراغ کردنیان.