پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراستەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی كرد، بەبۆنەی كۆچی دوایی محەمەد شێخ نەهرۆ كەسنەزانی.

لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانیدا هاتووە: “بەڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕێبەری تەریقەتی قادری ـ کەسنەزانی، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی محەمەدـی کوڕتانم پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشیی لە بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبووی کوڕەکەتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.”

Back to top button